Kurdish

  • ئامرازەکانی فێربوونی ڕێنمایی-خودی

 

مەبەستی ڕێنماییەکە بریتیە لە AMHPs (پیشەگەرانی تەندروستی مێشکی پشتپێبەستراو) و هەروەها وەرگێڕی فەوری گوفتار و/یان زمانی هێما کە بەیەکەوە کاردەکەن بەگوێرەی یاسای 1983 تایبەت بە تەندروستی مێشکی (MHA).

ئەمە سوودبەخشە بۆ فێرکارانی AMHP ئەوانەی ڕاهێنان پێشکەش دەکەن کە دەبێتە مایەی ڕەزامەندیدان لەسەر پراکتیزەکردنی AMHP، و دووبارە ڕەزامەندیدان لە دواتردا، و گەشەپێدانی پیشەیی بەردەوام (CPD)، وە هەروەها بۆ فێرکارانی وەرگێڕانی فەوری ئەوانەی ڕاهێنانی بەرایی وەرگێڕانی فەوری و CPD پێشکەش دەکەن.

ئەمە پەیوەندیدارە بەو کەسانەی تر کە بەشدارن لە هەڵسەنگاندنەکانی یاسای تەندروستی مێشکی (MHAAs) وەکو بڕگەی 12 پزیشک و کەسایەتییەکانی پۆلیس، بەڵام بەشێوەیەکی سەرەکی سەرنج دەخاتە سەر AMHPs و وەرگێڕەکان ئەوانەی بەیەکەوە کاردەکەن لە MHAAs. 

دەکرێ ئەمە سوودبەخش بێت بۆ ئەو کەسانەی کە خزمەتگوزارییەکان بەکاردەهێنن، چاودێریکاران، و هەروەها ئەو کەسانەی کە ئەزمونی ژیانکردنیان هەیە لەبارەی هەڵسەنگاندن لەگەڵ وەرگێڕەکان جا بەگوێرەی یاسای تەندروستی مێشکی بێت یان بەگوێرەی ئامرازە یاساییەکان بێت.

دەکرێ ئەمە جێبەجێ بکرێت بەسەر پیشەگەران ئەوانەی بەگوێرەی دەسەڵاتە دادوەرییە جیاوازەکان کاردەکەن، جا لە ئاستی میرنشینە یەکگرتووەکان (UK) بێت یان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بۆ ئەو حاڵەتانەی کەوا کەسێک هەڵسەنگاندن ئەنجامدەدات بەگوێرەی یاسا هاوتاکانی یاسای تەندروستی مێشکی 1983 و ئەوکاتەی کە وەرگێڕی قسەی گوتراو و/یان زمانی هێما/ئیشارە بەشدارن تیایدا.

ئامانجی ئەم ڕێنماییە چییە؟ 

ئامرازەکانی فێربوونی ڕێنمایی-خودی، سەرچاوەکانی فێربوون، ڕێنماییەکانی پراکتیزەی پیشەیی، ئامۆژگارییەکان، نامیلکەی ڕاستییەکان و نمونەکانی پراکتیزەکردن بەرهەمهێندراون دوابەدوای لێکۆڵینەوەیەکی 3 ساڵی بە ناونیشانی ‘لێکدانەوەی هەڵسەنگاندنەکانی یاسای تەندروستی مێشکی (INforMHAA) کە تێچووەکەی لەلایەن NIHR SSCR (دامەزراوەی نیشتیمانی بۆ لێکۆڵینەوەی تەندروستی و چاودێری – کۆلێژی لێکۆڵینەوەی چاودێری کۆمەڵایەتی) دابین کرا. هەربۆیە، ئەمە سەرچاوەیەکی لێکۆڵینەوەیە لەسەر بنەمای بەڵگە. 

ڕێبازی لێکۆڵینەوەکە ئەمانەشی لەخۆگرتبوو وەکو پێداچوونەوەیەکی گشتگیری مەوداکان، ڕاپرسییەکان، چاوپێکەوتنەکان و سیناریۆکانی پراکتیزەکردنی ھاوشێوە هاوشان لەگەڵ ڕاوبۆچوونی ڕێکخراو. 

چۆنییەتی بەکارهێنانی ڕێنماییەکە

ڕێنماییەکە وەکو زنجیرەیەک بابەت پێشکەش دەکرێت و دەتوانرێ بەپێی پێویست زیاد و کەم بکرێت. هەر سەرچاوەیەکی نووسراو دەکرێ وەکو سەرچاوەیەکی سەربەخۆ بەکاربهێندرێت، بەڵام ئەگەر پێویست بێت خوێنەران بەرەو سەرچاوە پەیوەندیدارەکانی تەواوکاری ئاڕاستە دەکرێن. ئامانجی هەندێک لە بەشەکانی بەدیاریکراوی بۆ وەرگێڕەکانە نەوەکو AMHPs، بەڵام هەموو بابەتەکانی پەیوەندیدارن.

ڕێنماییەکە بۆ سەر 13 بابەت دابەشکراوە کە دەستپێدەکات بە ڕەچاوکردنە گشتگیرەکان و پاشان ڕوانگە بەگوێرەی کات بەرلە MHAA (ئامادەکاری)، لەمیانی MHAA، و دوابەدوای MHAA.  هەروەها لینک دابنکراون بۆ بەشەکانی تری ڕێنماییەکە و سەرچاوە دیاریکراوەکان.  تۆ پێویست بەوە ناکات کە پێداچوونەوە بۆ سەرچاوەکە بکەیت لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی بەو ڕیزبەندییەی کە بەشەکان پێشکەش کراون؛ چونکە هەر بەشێک خۆی لە خۆیدا بە تەنیایە.  

بابەت

ڕوماڵی چی کراوە

ڕەچاوکردنە گشتگیرەکان

1. ئامرازەکانی فێربوونی ڕێنمایی-خودی

پاشخان بۆ گەشەپێدانی ڕێنماییەکان و سەرچاوەکان.

2.

ناوەڕۆک و ڕۆڵە سەرەکییەکان

ڕێنمایی یاسایی بۆ بەکارهێنانی وەرگێڕی فەوری (وەرگێڕی دەمودەست) و داواکارییە یاساییەکان.

چۆن کاری MHAAs بەڕێوەدەچێت لە دەرەوەی تەندروستی مێشکی ئاسایی لەبارەی لێکدانەوەی پراکتیزەی پیشەیی.

ئایا مانای ئەوە چییە کە ئەو کەسەی هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە لە چەقدا بمێنێتەوە؟

کێ بەرپرسیارە لەبارەی چی؟

3.

دەرکردنی بڕیاری یاسایی لەبواری پراکتیزەدا

ڕوونکردنەوەی پێگەی وەرگێڕ لە چوارچێوەی بڕیاردانی یاسایی و ڕۆڵی وەرگێڕەکە (نەک وەکو بەرگریکار). 

بەرلە هەڵسەنگاندنەکە (ئامادەکاری)

4.

کەی و بۆچی وەرگێڕەکان

بەرپرسیارییەتییەکانی AMHP و ڕێکارە کردارییەکان بۆدڵنیاییدان لە ئامادەبوونی وەرگێڕ.

کەی دەکرێ قەبوڵکراو بێت کە وەرگێڕ نەبێت؟

چ جۆرە وەرگێڕێک داواکراوە بەپێی چ مەودایەکی ئەزمون؟

5.

کۆبوونەوەی کورت لەنێوان وەرگێڕەکان و AMHPs

بۆچی کۆبوونەوەی کورت گرنگە؟

دەکرێ دانوستاندن لەبارەی چییەوە بکرێت؟

ئایا دەکرێ AMHP داوای چی بکات؟

ئایا دەکرێ وەرگێڕ پشکنین لەبارەی چییەوە بکات؟

چ جۆرە ناوەڕۆکێک داخڵ دەکرێت؟

6.

چەمک و زاراوە سەرەکییەکان بۆ وەرگێڕەکان (و AMHPs)

سروشتی یاسایی زمانی بەکارهێندراو لە MHAAs مانای ئەوەیە کە دەکرێ هەندێک وشە و مەبەست بەتەواوی تێگەیشتن لەبارەیانەوە نەبێت.

بۆچی AMHPs پێویستە ئەوە بزانێت کە ماناکان ‘بەشێوەیەکی دروست’ لەلایەن وەرگێڕەکەوە گەیەندراوە.

بۆچی وەرگێڕەکان ناتوانن تەنیا وەرگێڕانی وشە بە وشە (حەرفی) ئەنجام بدەن.

لەمیانی هەڵسەنگاندن

7.

جۆرەکانی وەرگێڕانی فەوری

ئایا AMHP دەیەوێ پرسیار لەبارەی چ جۆرە وەرگێڕانێک بکات و بۆچی.

ئایا وەرگێڕەکە دەیەوێت چ جۆرە ڕێبازێکی وەرگێڕان پێشکەش بکات و بۆچی. 

ڕەچاوکردنە سەرەکییەکان لە نوێنەرایەتی کردنی ئەو کەسەی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت لەڕێگەی نێوەندگیری وەرگێڕ.

8.

وەستاندنی هەڵسەنگاندنی نێوەندگیری وەرگێڕ 

چۆن AMHPs دەتوانێ بۆچوونی خۆی دەرببڕێ ئەگەر دڵخۆش نەبێت لەبارەی نێوەندگیری وەرگێڕی MHAA.  

کەی پێویستە MHAA بوەستێنرێت و بۆچی.

ڕەچاوکردنە کردارییەکانی وەستاندن پەیوەست بە ڕەوشت، و مەترسی و ئازاردان.

9.

هەستیاری کەلتوری و دانوستانی کەلتوری

ئایا ئەو ڕۆڵە چییە کە وەرگێڕ دەیبینێت، ئەگەر هەبێت، لەکاتی نێوەندگیری کەلتوری؟ 

وەرگێڕان و بەرگری کردن.

ئایا باشترین پراکتیزەکردن چییە لە بەکارهێنانی زانیاری و پاشخانی کەلتوری و کۆمەڵگەیی کە دەکرێ وەرگێڕێک هەی بێت و کەی ئەمە شتێکی باش نییە.

دوابەدوای هەڵسەنگاندن

10.

گەشتی تەواوەتی نەخۆش

بۆچی پێویستی بوونی وەرگێڕی فەوری هەیە ڕاستەوخۆ دوای MHAA و هەروەها دوای ئەمەش.

11.

پرس و ڕا و چاودێری کردن

ئایا پرس و ڕایەکی باش چۆن دەبێت.  

چۆن چاودێری وەرگێڕەکان دەکرێت.

12.

کێشەکان لەکاتی تۆمارکردندا

تۆمارکردنی بەکارهێنانی زمان و حجزکردنی وەرگێڕ لە سیستەمەکان.

13.

حوکمڕانی، و لێپرسینەوە و پارێزگاری لێکردن

کێشە گرنگەکان لە پارێزگاری لێکردن و حوکمڕانی کاتێک کە وەرگێڕ بەشێکە لە هەڵسەنگاندنەکە.

 

سەرچاوە هاوکاتەکان

بابەت

ڕوماڵی چی کراوە

R1 

مەبەستی سەرچاوەکە

باسێک لەبارەی هۆکاری درووستکردنی سەرچاوەکە، لەوانە نەهێشتنی بەرپرسیارییەتی.

R2 

سیناریۆکانی نێوەندگیری وەرگێڕی نووسراو MHAA

سەبارەت بە سیناریۆکانی MHAA نووسراو لەگەڵ بوونی پاشخان لەبارەی ئەوەی بۆچی درووستکراوە و ئەگەرەکانی بەکارهێنانی بۆ ڕاهێنان.

R3 

لینکەکانی تۆڕ

لینکەکان بۆ ئەو شوێنانەی سەرچاوەکانی لێیە لەگەڵ باسکردنی زمانەکان و شێوازەکان.

R4 بیرۆکەکانی ڕاهێنان: چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە ڤیدیۆییەکان

ڕێنمایی لەبارەی چۆنییەتی بەکارهێنانی وەشانەکانی سیناریۆکانی ڤیدیۆی ڕاهێنانی AMHPs و وەرگێڕەکان.

R5

گەشەپێدانی کارامەییەکانی پرس و ڕا

سەرچاوەی ڕاهێنان کە دەکرێ بەکاربهێندرێت بۆ بەدواداچوونی پراکتیزەیەکی باشی پرس و ڕاکان.

R6 

لیستی سەرچاوەی کۆکراوە

لیستێکی سەرچاوە سوودبەخشەکان لەگەڵ بوونی نیشاندەر بۆ ڕوونکردنەوەی بە هۆکاری سوودبەخشبوونیان بۆ مەبەستی بەدواداچوون

R7

لیستی وردبینی کەمترینی باشترین پراکتیزەکردن بۆ وەرگێڕان

سەرنج لەسەر پراکتیزەی دیاریکراو لە چاوپێکەوتنی MHAA. 

R8

چ شتێک تۆمار بکرێت

یاداشتی یارمەتیدان کە پەیوەندیدارە بە بڕگەی ڕێنمایی تۆمارکردن.

R9

لیستی وردبینی کەمترین ڕاددە لە باشترین پراکتیزەکردن بۆ AMHPs

سەرنج لەسەر پراکتیزەی دیاریکراو لە چاوپێکەوتنی MHAA.

R10

بەڵگەنامەکانی ڕێنمایی پەیوەندیدار 

تێڕوانینی گشتی لەبارەی بەڵگەنامەکانی ڕێنمایی پەیوەندیدار لەگەڵ پێشەکییەک سەبارەت بەوەی بۆچی دەکرێ هەریەکێکیان سوودبەخش بن بە لینکی ڕاستەوخۆ.



  1. دەق و ڕۆڵە سەرەکییەکان 

بەشی 2 لە ڕێنماییەکە تێڕوانینێکی گشتی کورت دابین دەکات لەبارەی دەقی یاسای تەندروستی مێشکی (MHA) ساڵی 1983، هەڵسەنگاندنی MHA لە (MHAAs)، و ئەو ڕۆڵانەی پەیوەستن بە پیشەگەرانی تەندروستی مێشکی دانپێدانراو (AMHPs) و وەرگێڕەکان لەکاتی ئەنجامدانی MHAA.  مەبەستی ئەمە بە دیاریکراوی بۆ ئەو وەرگێڕانەیە کە نوێن لە کارکردن لەم دەقەدا، بەڵام دەکرێ سوودبەخش بێت بۆ AMHPs کە ئاشنانین لەگەڵ کارکردن لەگەڵ وەرگێڕەکان، ئەمیش بۆ دەستکەوتنی تێگەیشتنێکی باشتر لە ڕۆڵی وەرگێڕەکان لە چوارچێوەی ئەم دەقەدا.

 

  1. دەرکردنی بڕیاری یاسایی لەبواری پراکتیزەدا

لە هەر هەڵسەنگاندنێکی یاسای تەندروستی مێشکیدا (MHAA)، ئەوە پیشەگەرانی تەندروستی مێشکی دانپێدانراون (AMHP) کە لەکۆتاییدا بەرپرسیارن لە دەرکردنی بڕیار لەبارەی دەرەنجامەکەی. لەگەڵ ئەوەشدا، کاتێک پێویستی لەبارەی نێوەندگیری وەرگێڕ بوونی هەیە، ئەوا وەرگێڕەکان بەشداری دەکەن لە دەرکردنی گونجاوترین بڕیار چونکە ئەمە ڕۆڵی ئەوانە کە نێوەندگیری لەبارەی پەیوەندی کردن بکەن. بەشی 3 ئەوە ڕووندەکاتەوە کە چۆن هەردوو لایەن دەتوانن ئەم پڕۆسەیە بە سەرکەوتوویی تێبپەڕێنن، وە چۆن پێویستە بەئاگابن لەبارەی ڕۆڵ و بەرپرسیارییەتییەکانیان لەم پڕۆسەیەدا، و هەروەها ئەوەی کە هەندێک بابەتی پراکتیزەکردن هەن کە دەبێ لەبەرچاو بگیرێن. 

  1. کەی و بۆچی وەرگێڕەکان پێویستن

 

لێکۆڵینەوەکەمان ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێنمایی هەنووکەیی بۆ AMHPs لەبارەی ئەوەی کەی و بۆچی دەکرێ وەرگێڕێک پێویست بێت سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی کە چ شتێک ڕاسپێردراوە نەک لەسەر چۆنییەتی. ئەمە هەروەها هیواخوازە، کەمی بوونی ڕەنگدانەوەیەکی ڕاستەقینەی ئاڵۆزییەکانی پراکتیزەکردن کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە بواری پیشەییدا. بەشی 4 لە ڕێنماییەکە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کەوا کەی وەرگێڕ بەکاردەهێندرێت، و چ جۆرە وەرگێڕێک داواکراوە، لەوانە چۆن ئاستیان پشتڕاست دەکرێتەوە، و چ جۆرە ڕێککەوتنێک دەکرێت. 

 

  1. پرس و ڕا (کۆبوونەوەی کورت) لەنێوان وەرگێڕەکان و AMHPs

 

پرس و ڕا ئاماژەیە بە دانیشتنێکی ئامادەکاری کەوا بەڕێوەدەچێت لەنێوان AMHP و وەرگێڕێک بەرلە ئەنجامدانی MHAA. ئەمە هەڵدەستێ بە بنچینەی گەشەپێدانی تێگەیشتنی هاوبەش و هەماهەنگی کاریگەر لەنێوان AMHP و وەرگێڕەکە لەماوەی هەڵسەنگاندنی ڕاستەقینەدا. لێکۆڵینەوەکانمان سوودەکانی کۆبوونەوەی پرس و ڕا لەپێش هەڵسەنگاندن پیشان دەدات لەنێوان AMHP و وەرگێڕ لە خاڵیکردنەوەی پێشوەختەی لێک تێنەگەیشتنە باوەکان لەبارەی ڕۆڵەکانی پیشەگەرانی پەیوەندیدار و بیرکردنەوە لە ستراتیژییەتە خوازراوەکان بۆ چارەکردنی ئالنگارییەکانی پراکتیزەکردنی باو. بەشی 5 لەم ڕێنماییە هەڵدەستێ بە دەرخستنی لەبەرچاوگرتن و پراکتیزەکردنە سەرەکییەکان بۆ AMHPs و وەرگێڕەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پرس و ڕای کاریگەر.

  1. چەمک و زاراوەی یاسایی تەندروستی مێشکی سەرەکی

بەشی 6 ی ئەم ڕێنماییە زانیاری تێدایە لەبارەی چەمک و زاراوە سەرەکییەکان لە یاسادانانی تەندروستی مێشکی، ئەمەش چونکە لێکۆڵینەوە ئەوەی پیشانداوە کە زۆرێک لە وەرگێڕەکان دەکرێ بەتەواوی ئاگادار نەبن لە مانا و کاریگەرییەکانی هەندێک لە چەمک و زاراوەی یاسایی تەندروستی مێشکی سەرەکی کەوا تایبەتمەندن بە MHAAs.  دەکرێ ئەمە ئاستەنگی ناپێویست درووست بکات لەماوەی ئامادەکاری و لەمیانی بەڕێوەچوونی MHAA ئەوکاتەی کە چەمک و زاراوەکان لە یاساکە دەردەهێندرێن و تەندروستی مێشکی مانا و ناوەڕۆکی دیاریکراوی دەبێت.  هەندێکجار دەکرێ چەمکەکان واپێدەچێ مانایان ڕوون بێت لە چەندین زماندا چونکە ئەمە لە دەقی جیاوازدا دەکرێ بەشێوەیەکی باو بەکاربهێندرێن، بۆیە مانای دیاریکراویان لە چەمک و مانای یاساکە یان لە دەقی تەندروستی مێشکی بەشێوەیەکی بەرز لەدەست دەدەن، بەتایبەتی لە MHAA. بڕگەی 6 ی ئەم ڕێنماییە یارمەتی دەدات لە زاڵ بوون بەسەر ئەم ئاستەنگە.

 

  1. جۆرەکانی وەرگێڕانی فەوری 

لە گۆشەنیگای AMHP، چۆنییەتی پەیوەندی کردنی تاکە کەسێک، نەک تەنیا ئەوەی دەیڵێت، سوودبەخشە لە پێوانی بارودۆخی مێشکی ئەو کەسە، و توانای ئەو کەسە لە بەشداربوون لە گفتوگۆدا دەربارەی بارودۆخی و ئەگەری دەرەنجامەکانی هەڵسەنگاندنەکە و هەروەها مانای ئەمە چی دەبێت.  هەروەها پێویستە AMHPs دڵنیابێت لەوەی کە ئەو خاڵە سەرەکییانەی داوایان لێکراوە بیڵێن، بەشێوەیەکی ڕاست و دروست لەلای وەرگێڕەکەوە دەگەیەندرێت بۆ بەجێهێنانی ئەرکە یاساییەکان کە دەکەوێتە چوارچێوەی ڕۆڵی AMHPs.  

دەکرێ AMHPs ئاگاداری ئەوەنەبێت کە وەرگێڕەکان ڕێبازی جیاوازیان بۆ وەرگێڕان هەبێت کە فێرکراون و دەکرێ ڕەنگبداتەوە بەشێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ بارودۆخەکە؛ بۆ نمونە وەرگێڕانی ‘یەک لە دوای یەک’ یان ‘لە یەک کاتدا’.  بەشی 7 لەم ڕێنماییەدا پشت دەبەستێت بە لێکۆڵینەوەکەمان، کە ئەوەی پیشانداوە کە زۆربەی AMHPs ڕەچاوی وەرگێڕەکان دەکەن و سەیریان دەکەن وەکو کەناڵێکی بێلایەنی گۆڕینەوەی زانیاری و ئەوە نازانن کە هەندێک بژاردە هەن و دەبێ ڕەچاو بکرێن لەبارەی جۆرەکانی وەرگێڕانی فەوری و هەروەها ڕەچاوی ئاڵۆزییەکانی نوێنەرایەتی کردن ناکەن، بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە وەرگێڕەکان زیاتر لە کاری ‘وەرگێڕان’ ی وشە/هێماکان لەنێوان زمانەکاندا دەکەن، ئەوان بەدوای هاوتایی لە مانای نێوان زمانەکاندا دەگەڕێن کە لە هەندێ حاڵەتدا دەکرێ وشە و مانای جیاواز بەکاربهێنن جگە لە وەرگێڕانی وشە بە وشە (حەرفی).  ئەمە دەکرێ هەم سوودبەخش بێت و هەم کێشەش بێت لە کاروباری یاساییدا. ئاگادارکردنەوەی AMHPs لە جۆرە جیاوازەکانی وەرگێڕان و ڕەچاوکردنی لایەنە بێهاوتاکانی هەر هەڵسەنگاندنێک، بەشی 7 ئامانجییەتی کە یارمەتی AMHPs بدات لە دەرکردنی بڕیار بە ئاگاییەوە دەربارەی ئەوەی چ جۆرە ڕێبازێکی وەرگێڕان بەباشترین شێوە گونجاوە، ئەمیش بە پشت بەستن بە داواکارییەکانی بارودۆخەکە.

 

  1. بڕیاردان بە وەستاندنی چاوپێکەوتنی MHAA 

هەندێک حاڵەت کە تیایدا پێویستە ڕەچاوکردنی جددی بدرێت لەبارەی ئەوەی ئایا چاوپێکەوتنێک کە لەڕێگەی وەرگێڕێک بەڕێوە دەچێت بەردەوامی پێ نەدرێت یان بوەستێندرێت. ئەمە بەرپرسیارییەتی AMHP ە کە بڕیارێکی لەم جۆرە بدات. بەشی 8 لەم ڕێنماییەدا هەڵدەستێ بە پیشاندانی هۆکارەکانی بڕیارێکی لەم شێوەیە پەیوەست بە کاریگەربوونی هەڵسەنگاندنەکە کە ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر پێداویستی بۆ چاوپێکەوتن ‘بەشێویەکی گونجاو’. لێکۆڵینەوەکەمان ئاماژە بەوەدەکات کە دەکرێ AMHPs زۆر دوودڵ بێت لە وەستاندنی هەڵسەنگاندنێک بەهۆکاری ڕێکارە کردارییەکانی پەیوەست بە سەرچاوەکانی وەرگێرەکان و کاتی داواکراو.  ئەم ڕێنماییە یارمەتی AMHPs دەدات کە بەشێویەکی تەواوەتی ڕەچاوی لێکەوتەکانی چاوپێکەوتن بەشێوەیەکی گونجاو ناکات. ئەمە هەروەها گەنگەشەی ئەگەری بەردەوام نەبوونی چاوپێکەوتنەکە دەکات ئەگەر کارامەییەکانی پەیوەندی کردنی وەرگێڕەکە یان ئەدای وەرگێڕەکە نەگاتە ئاستی پێوانە داواکراوەکان.  بڕیاری وەستاندن پێویستە هاوسەنگ بێت لەبەرامبەر پێداویستییەکانی کەسەکە کە دەکرێ فشاری لەسەر بێت، و دواکەوتنیشی بێتەسەر. بەشی 8 ئامانجییەتی کە پاڵپشتی لە AMHPs بکات لە پڕۆسەی دەرکردنی ئەم جۆرە بڕیارە.

  1. ڕۆڵ و بەرپرسیارییەتییەکانی وەرگێڕەکان: هەستیاری کەلتوری و نێوەندگیری کەلتوری

لێکۆڵینەوەکەمان پشتڕاستی دۆزینەوەکانی لێکۆڵینەوەی پێشووتر دەکاتەوە لە بوارەکانی تردا بەوەی کە AMHPs (هاوشان لەگەڵ پیشەگەرانی تردا، بۆ نمونە، چاودێری تەندروستی و سیستەمی یاسایی) ڕوانگەی جیاوازیان هەیە لەبارەی ڕۆڵی وەرگێرەکان و دەکرێ بۆچوونیان ڕوون نەبێت لەبارەی ئەوەی دەتوانن تا چەند لە وەرگێڕەکە داوابکەن لەبارەی دابینکردنی ڕوونکردنەوەی کەلتوری یان دەق. هەندێکیان سەرنجێکی زۆر بەرتەسکیان هەیە سەبارەت بەوەی دەکرێ ڕۆڵی وەرگێڕەکە چی دەبێت کە ئەمەش دەکرێ هەموو زانیارییەک لەبارەی ڕوونکردنەوەی کەلتوری وەدەربنێت. لەوکاتەی هەندێکیتریان دیدگا کەلتورییەکان دەبینن کە دەکرێ وەرگێڕەکە بیخاتەڕوو وەکو بەشێکی ڕۆڵیان بۆ دڵنیاییدان لە تێگەیشتنێکی تەواوی هەموو لایەنەکان. بەهەمان شێوە، داتاکانمان و ڕاهێنانی سەرەتاییمان ئەوە ئاشكرا دەکەن کە وەرگێڕەکان خۆیان دڵنیانین لەبارەی ئەوەی پێویستە چەند لە زانیاری کەلتوری دابین بکەن لە MHAAs. بەشی 9 ی ئەم ڕێنماییە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە چ شتێک گونجاوە بۆ AMHPs و وەرگێڕەکان تاوەکو لەبەرچاوی بگرن لەبارەی نێوەندگیری کەلتوری. ئەمە ڕێنمایی دابین دەکات بۆ هەردوو AMHPs و وەرگێرەکان، و یارمەتییان دەدات لە گواستنەوە بۆ هاوسەنگییەکی ورد لەبارەی کات و چۆنییەتی یەکخستنی ڕوونکردنەوە کەلتورییەکان.

 

  1. گەشتی تەواوەتی نەخۆش

داواکاری بۆ نێوەندگیری وەرگێڕ دەکرێ درێژ ببێتەوە و چاوپێکەوتنەکەش تێبپەڕێنێت کە بەشێکی MHAA پێک دەهێنێت.  سەبارەت بە AMHP کە بەرپرسیارییەتییەکانی دابینکردنی وەرگێڕەکان دەگرێتەوە و سەبارەت بە وەرگێڕەکە کەوا بۆ مەبەستی چاوپێکەوتنەکە وادەی حجزکراوە، ئەمانە لێکەوتەیان دەبێت.  ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە پاڵپشتی ئەم ڕێنماییە دەکات ئەوەی پیشانداوە کە دەکرێ کۆت و بەند هەبێت لەسەر بڕی ئەو کاتەی کەوا بۆ وەرگێڕ حجزکراوە و/یان کەمی لەبەرچاوگرتنی لایەنەکانی تری داواکارییەکانی وەرگێڕ لەمیانی تەواوی کاتەکانی ئەو کەسەی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. لە بەشی 10 ڕێنماییەکەدا ئێمە هەڵدەستین بە تیشک خستنە سەر هەندێک لەبەرچاوگرتنی زیاتر کە دەکرێ بەسەر هەموو حاڵەتەکاندا جێبەجێ نەبێت بەڵام لانی کەم پێویستە بیری لێ بکرێتەوە و ڕەچاو بکرێت.

  1. کۆبوونەوەی پرس و ڕا

کۆبوونەوەی پرس و ڕا بریتیە لە گفتوفۆیەکی کورت و نافەرمی لەنێوان پیشەگەران و بەڕێوەدەچێت دوابەدوای ئەنجامدانی MMHAA و دەرەنجامەکەی بەو کەسە دەگوترێت کە هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە. 

مەبەستی پرس و ڕا ئەوەیە کە دەرفەتێک بڕەخسێنێت بۆ ڕەنگدانەوەی پڕۆسەی MHAA بەشێوەیەکی گشتی، و کاریگەری کارکردن لەنێوان پیشەگەران، و زمان و ئاستەنگە کەلتورییەکان کە دیاریکراون کە لەمیانی چاوپێکەوتنەکەدا سەرهەڵدەدەن، و هاوشان لەگەڵ ئەو کێشانەی کاریگەری دەکاتە سەر بارودۆخی ئەو پیشەگەرانەی بەشدارن لە پڕۆسەکە.  

بەڵگە هەیە لە لێکۆڵینەوەکەی ئێمەدا کە پێشنیازی ئەوە دەکات وەرگێڕەکان بەدەگمەن پرس و ڕا لەگەڵ پیشەگەران دەکەن لەوانە لەگەڵ AMHPs.  بەشی 11 لەم ڕێنماییەدا تێڕوانین پیشان دەدات سەبارەت بەوەی بۆچی تەنانەت لە کۆبوونەوەیەکی کورتی پرس و ڕا دەکرێ سوود بە هەردوو لایەنی پیشەگەرەکان بگەیەنێت. دەکرێ AMHPs مەودایەکی سەلامەت درووست بکات بۆ وەرگێڕەکان بۆ دەربڕینی پێداویستییەکانیان، و ستراتیژی ڕاهاتن (ئاشنابوون)یان پێشکەش دەکات، و چارەسەرکردنی هەر پێداویستییەکی بەرچاو بۆ یارمەتیدانیان لە کۆتایی پێ هێنان (‘لەخۆگرتن’). لەهەمان کاتدا، لێکۆڵینەوەکەمان ئەوە پیشان دەدات کە ئەمە سوودبەخشە لە تەواوکردنی فۆرمی ڕاپۆرتی AMHP ئەگەر تێبینی هەر ئالنگارییەک کرا کە پەیوەست بێت بە هەر لایەنێکی پڕۆسەی وەرگێڕان. هەندێکجار ناکرێ ئەمانە لەمیانی هەڵسەنگاندندا چارەسەر بکرێت، بۆیە دەکرێ ئەمە لەمیانی کۆبوونەوەی کورتی پرس و ڕا گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت. ئەمە هەروەها بۆ پراکتیزەکانی داهاتووش بەسوودە. 

  1. کێشەکان لەکاتی تۆمارکردندا

تۆمارکردنە ناوخۆییەکان دوابەدوای MHAA (فۆرمی ڕاپۆرتی پیشەگەرانی تەندروستی مێشکی دانپێدانراو) جیاوازە لەسەر ئاستی هەرێمایەتی/نێودەوڵەتی بەبێ بوونی شێوازی یان داواکاری یەکگرتوو. نەبوونی ئەم تۆمارکردنە یەکگرتووە وادەکات کاری دەستنیشانکردنی جیاوازییەکان زۆر زەحمەت بێت کە لە هەڵسەنگاندن یان دەرەنجامەکاندا هەیە پەیوەست بە بەکارهێنانی زمان یان پەیوەست بە بارودۆخی وەرگێڕ لەمیانی هەڵسەنگاندندا.  لێکۆڵینەوەکەمان ئەوەی پیشانداوە کە لەسەر ئاستی ناوخۆیی، زانیاری لەبارەی وەرگێڕە خوازراوەکان، ئەو ئاستەنگانەی کە سەرهەڵدەدەن لەمیانی هەڵسەنگاندندا پەیوەندیدار بە کاری وەرگێڕان/بەکارهێنانی زمان، و پراکتیزەیەکی باش، ئەمانە هەندێکجار تۆمارکراون بەڵام بەبەردەوامی نا. بەشی 12 لە ڕێنماییەکەدا تێڕوانینێکی گشتی پێشکەش دەکات دەربارەی ئەوەی چ جۆرە زانیارییەک تۆماربکرێت لەلایەن AMHPs لەکاتی تەواوکردنی MHAA

 

  1. حوکمڕانی، و لێپرسینەوە و پارێزگاری لێکردن

چەندین کێشە سەرهەڵدەدەن پەیوەست بە حوکمڕانی لەمیانی هەڵسەنگاندنەکەماندا، کە سەرنج دەخاتە سەر چوار بابەتی سەرەکی: ڕێکخستن، پاراستنی نهێنی، پارێزگاری لێکردن و هەڵسەنگاندن لە دوورەوە. هەندێک ڕێنمایی پراکتیزەی باش هەن بۆ هەریەکێک لەم بابەتانە کەوا لە بەشی 13 ی ڕێنماییەکەدا تیشکیان خراوەتە سەر. بە دیاریکراوی، لێکۆڵینوەکەمان ئەوەی پیشانداوە کە ‘وەرگێڕان لە دوورەوە’ بە شێوە جیاوازەکانی دەکرێ ببێتە مایەی درووستبوونی ئاستەنگ و زەحمەتی لەبارودۆخی MHAA دا و پێویستە بە وریاییەوە لەبەرچاو بگیرێت بۆ زانینی دەرنجامە پێشبینیکراوەکانی MHAA.

سەرچاوە R1 

پێشەکی بۆ باشترین ڤیدیۆی پراکتیزەی هاوشێوەکراو

وەکو بەشێکی پرۆژەکە، چوار هەڵسەنگاندانی تەندروستی مێشکی هاوشێوەکراو (MHAAs) وێنەی گیرا. ئەمانەی وێنەیان گیرا (تەسویرکران) بۆ سێ مەبەست:

  1. بۆڕوونکردنەوەی نمونە باشەکان و نمونە خراپەکانی AMHP بەشێوەی بینراو و هەڵسوکەوتەکانی وەرگێڕ لەمیانی MHAA دا.
  2. بۆ بەکارهێنانی هاوشێوەکان (simulations) وەکو بەشێکی کۆکردنەوەی زیاتری داتا لەڕێگەی کارپێکردنی گروپەکانی سەرنجی ئۆنلاین لەگەڵ AMHPs، وەرگێڕەکان و بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری وەکو هاندانێک بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەوەی چ شتێک پراکتیزەی باش و خراپ پێک دەهێنێت
  3. بۆ بوونی سەرچاوەی ڕاهێنانی بەردەستی بێ بەرامبەر تاوەکو بەکاربهێندرێت لە قۆناغی بەرایی و ڕاهێنانی CPD بۆ AMHPs و هەروەها وەرگێڕەکان.

هەموو ڤیدیۆ هاوشێوەکان درووستکراون بەبەکارهێنانی سیناریۆیەک کە لەلایەن تیمی لێکۆڵینەوەی INforMHAA گەشەی پێدراوە، بە پشتبەستن بە ئەزمونی خۆمان وەکو AMHP و پیشەگەرانی وەرگێڕ، هاوشان لەگەڵ ئەزمونە ڕاستەقینەکان کەوا هەواڵی لەلایەن AMHPs، وەرگێڕەکان و بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری بە ئێمە دراوە لەڕێگەی ڕاپرسییەکان و چاوپێکەوتنەکان.

هەموو ڤیدیۆکان ئەکتەری پیشەگەری تێدایە کەوا ڕۆڵی کەسێک یان باوان دەگێڕن، و هەروەها AMHP ڕاستەقینەشی تێدایە. سێ لە سیناریۆکان وەرگێڕێکی پیشەگەری ڕاستەقینەی تێدایە. لە سێ لە سیناریۆکاندا ئەندامێکی تیمی لێکۆڵینەوەی INforMHAA یان گروپی ڕاوێژکاری ڕۆڵی پیشەگەرێکی پزیشکی دەگێڕێت.

لە هەر ڤیدیۆیەکدا، AMHP و وەرگێڕ هەردووکیان بەشێویەکی دیاریکراو ئاڕاستە دەکرێن بۆ پێشکەشکردنی پرسیار/ بڕیاردان یان وەرگێڕانی فەوری بەشێوەیەک کە تیشک دەخرێتە سەر کێشە سەرەکییەکان کە دەکرێ لەمیانی هەڵسەنگاندندا سەرهەڵبدات. ئەمە ڕەنگدانەوەی جۆری کارامەییەکانیان نییە وەکو AMHPs یان وەرگێڕ لە پراکتیزەی ڕاستەقینەدا و پێویست ناکات شێوازێک (نمونەیەک) پێشکەش بکات کە لاسایی بکرێتەوە. ئێمە سوپاسی AMHPs و وەرگێڕەکان دەکەین بەوەی کە ئامادەبوون لە هەندێ باردا پراکتیزەی باشی ئاسایی خۆیان دەرنەخەن (!)

ئامانجی درووستکردنی سیناریۆکان بریتی بوو لەوەی نمونە باشەکان و خراپەکانی پراکتیزەکردن پیشان بدرێن و گفتوگۆکردنی هاوشێوەکان پێشان بدرێن دەربارەی باشترین پراکتیزەکانی AMHPs و وەرگێڕەکان لەکاتی کارکردنیان بەیەکەوە.

دوو ڕێگا بۆ بەکارهێنانی کاری پراکتیزەی هاوشێوەکراو

ئێمە سیناریۆکان بەکاردەهێنین بە دوو ڕێگەی جیاواز. 

  • لە یەکەمین ڕێگادا، ئێمە پێشنیاز دەکەین، سەرنجەکە زیاتر لەسەر پراکتیزەی وەرگێڕانەکە بێت لەگەڵ بوونی وریایی نزیک لە تێکەڵبوون لەنێوان وەرگێڕەکە، و AMHP و ئەو کەسەی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.  ئەو ڤیدیۆیانەی ئێمە درووستمان کردوون بەردەستن تاوەکو داببەزێندرێن (داونلۆد بکرێن) لەسەر وێبسایتی INForMHAA و وردەکارییەکانی ئەوەی کە دەکرێ لە کوێ بدۆزرێنەوە دەکرێ لە Resource R3 دەستت بکەوێت. سەرچاوەی (Resource R4) ڕێنمایی دابین دەکات دەربارەی چۆنییەتی بەکارهێنانی ڤیدیۆکان لە ڕاهێنانی وەرگێڕان یان لە وەرگێڕانی بەیەکەوەیی/ڕاهێنانی AMHP.  

ڕێگای دووەم کە پێشکەشی دەکەین هەڵدەستێ بە بەکارهێنانی زانیاری نووسراو کەوا درووستمان کردووە کە پاڵپشتی لە ئەدای ئەکتەرەکان دەکات لە فیلمەکاندا چونکە ئەم سیناریۆیانە کەوا نیمچە نووسراونەتەوە سوودبەخشن بۆ مەبەستەکانی ڕاهێنان.  وردەکاری زیاتر لەم وەشانەدا هەیە سەبارەت بە پاشخانی کێشە یاساییەکان.  ئەمانە گونجاون بۆ ڕاهێنانی بەرایی AMHP و هەروەها بۆ AMHP بەیەکەوەیی/وەرگێڕ CPD). دەکرێ ئەمانە بدۆزرێنەوە لە سەرچاوەی (Resource R2)، لەگەڵ بوونی پاشخان بۆ هەر سیناریۆیەک و چۆنییەتی بەکارهێنانیان لە ڕاهێناندا.